بەغدا - INA
وەزیری لاوان و وەرزش ئەحمەد موبەرقەع لە شاری ئوفای ڕووسیا لەگەڵ سێرگی كۆڤاڵجوك وەزیری وەرزش و گەشتوگوزاری بیلاروسیا لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە پلینۆمی كۆڕبەندی نێودەوڵەتی (ڕووسیا هێزی وەرزشە) كۆبووەوە .
لە بەیاننامەیەكی كورتی وەزارەتی لاوان و وەرزش، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە : موبەرقەع بە نوێكردنەوەی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن كە پێشتر لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ كرابوو، پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان كرد،هاوكات وەزیر كۆڤاڵجوك ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ پێشوازیكردن لە وەرزشوانانی عێراق و كەمپەكانیان لە یارییە جیاجیاكاندا، هەروەها پەرۆشی خۆی بۆ دابینكردنی شارەزایی كە بەشدارە لە پاڵپشتیكردن و پەرەپێدانی وەرزشی عێراقی.