بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمە شیاع سودانی سەرۆكی ئنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە پێوەری گرێبەستەكانی دەرمان بۆ كەرتی تایبەت زیادیكردووە و هەوڵەكان بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی دەرمان بۆ وڵات بەردەوامە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە: سەرۆك وەزیران دوو كارگەی بۆ دەرمانی دژە بەكتریا (سیفالۆسپۆرینات) و دەرمانەكانی تایبەت سەركوتكاری بەرگری كردووەتەوە، كە پڕۆژەی كەرتی تایبەتن، لە چوارچێوەی بەرنامەی بە خۆجێیی كردنی پیشەسازییەكانی دەرمانسازی لە عێراق، كە حكومەت وەك ئەولەویەت وەریگرت.
بەگوێرەی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران كورتەیەك لە قۆناغەكانی كاركردن لە كارگەكەدا، كە باشترین دامەزراوە تەكنەلۆژییە نێودەوڵەتییەكانی گرتەبەر، بە نوێنەرایەتی كۆمپانیای (ئیما)ی ئیتاڵی، تایبەتمەند لە پیشەسازییەكانی دەرمانسازی، و لەگەڵ كادیرانی كاركەر لە بواری زانستی جۆراوجۆر كۆبووەوە پسپۆڕییەكان، جگە لە پێداچوونەوە بە قۆناغەكانی جێبەجێكردنی كارگەیەكی نوێ بۆ دەرمانی چارەسەركردنی شێرپەنجە بە تێچووی (60) ملیۆن دۆلار، كە بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا تەواو بكرێت،ئاماژەی بەوەشكرد ئەم كارگەیە لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیارانەدا دامەزراوە كە حكومەت لە سەرەتای كارەكانییەوە وەریگرتووە.
جەختكردنەوە لەسەر ئەوەی كە ئامانجی خۆجێیكردنی پیشەسازی دەرمان لە ئەولەویاتەكانی كاردا بووە، و لەگەڵ دابینكردنی ئاسانكاری بۆ بەرهەمهێنەرانی دەرمانی كەرتی تایبەت، لە بواری دەركردنی قەرزی سەروەری و گەرەنتی دامەزراندنی پڕۆژەی دەرمانسازی.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەرهەمە دژە بەكتریایەكانی ئەم كارگەیە تا 25%ی پێویستی وڵات دەگرێتەوە، ئەمەش گرنگە بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی، جەختی لەسەر كارەكانی گەیشتن بە ئاسایشی دەرمان كردەوە، بەو پێیەی دروست نییە ئەو بەرهەمە دەرمانییە ناوخۆییانە قبوڵ بكرێت 10%ی كۆی بازاڕی دەرمانسازی دەگرێتەوە قەبارەكەی زیاتر لە (3) ملیار دۆلارەو ڕوونیشیكردەوە، گرێبەستەكانی دامەزراندنی پڕۆژەی دەرمانسازی لە سەردەمی حكومەتی ئێستادا بە ڕێژەی زیاتر لە 60% زیادی كردووە، ئەمەش نیشاندەرێكی ئەرێنییە بۆ گەیشتن بە قۆناغی بەرهەمهێنان كە لە 80% تێپەڕێنێت لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا، بەتایبەتی بۆ دەرمانی ڕزگاركەری ژیان و دەرمانی تووشبووانی شێرپەنجە ، كە گرانن و زەحمەتە بۆ هەمیشە دەستەبەر بكرێت، جەخت لەسەر كاركردن لەسەر دامەزراندنی شاری پیشەسازی دەرمان كردەوە.
سیفالۆسپۆریناتی دژە بەكتریا ڕزگاركەری ژیانە بەهەموو جۆرەكانی دەرمانخانەوە تا نەوەی چوارەم بەرهەم دەهێنرێت، كە بریتین لە هەڵپەسێردراو بە توانای (12) ملیۆن كوپ لە ساڵێكدا، كەپسول بە توانای (450) ملیۆن كەپسول لە ساڵێكدا، حەب بە توانای (600) ملیۆن حەب لە ساڵێكدا، و دەرزی ماسولكەیی و ناو خوێنبەر (ڤیالات) بە توانای (40) ملیۆن دەرزی ساڵانە.