بەغدا - INA - نەسار حاج
ئەمڕۆ شەممە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان تەواوبوونی ئامادەكارییەكانی لە 266هەزار ناوەندی هەڵبژاردن بۆ دەنگدانی گشتی لە هەرێم پشتڕاستكردەوە.
سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندن لە كۆمسیۆن عیماد جەمیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كۆمسیۆن كەرەستەی دەنگدان و ئامادەكارییەكانی لە بنكەكانی هەڵبژاردن تەواوكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لەئەمڕۆوە كارمەندانی بەشی بنكەكانی دەنگدان كە ئامادەبوون دەستیان بە ڕێكخستن و ئامادەكارییەكی باش كردووە، ئاماژەی بەوەشكرد ئەو ناوەندانەی كە دەكرێنەوە ژمارەیان 1266 ناوەندە، هەروەها بنكەكانی دەنگدان گەیشتوونەتە 6300 وێستگە.
دوێنێ دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە پارێزگاكانی هەرێم، هەروەها لەگەڵ پارێزگاكانی (كەركوك، سەڵاحەدین، نەینەوا، و ئەنبار) ئەنجامدرا، و ڕێژەی بەشداریكردن گەیشتە 97%.