ئاماری فەرمی بۆ پیشەسازی دەرمان دوای ئەوەی حكومەت پشتگیری بۆ خۆجێیكردنی پەسەند كرد

ناوخۆ
  • 19-10-2024, 13:40
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران ئاماری فەرمی لەسەر پیشەسازی دەرمان ئاشكرا كرد دوای ئەوەی حكومەت پشتگیری بۆ خۆجێیكردنی پەسەند كرد.
    لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : (18) كارگەی دەرمانسازی لە ئێستادا لە قۆناغی دروستكردندان، و گەیشتوونەتە قۆناغی جۆراوجۆر، كە بەشێكیان بە ڕێژەی 98% تەواوبوون، جگە لەوەش بۆ (76) داواكاری نوێ لەلایەن كەرتی تایبەتەوە بۆ دامەزراندنی كارگەی نوێ بۆ دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان، بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای مۆدێرن، ووتیشی: ژمارەی كارگەی دەرمان تا كۆتایی ساڵی 2022 (24) كارگە بووە لە دوای دامەزراندنی یەكەم كارگەی عێراق لە ساڵی 1956، لەنێویاندا كۆمپانیای دەرمانی سامەڕا كە بە توانای كەم كاریدەكرد و نزیكەی 10%ی ئەو كارگەیەی پێویستی وڵات  بۆ دەرمان دەگەڕێتەوە.
     ئاماژەی بەوەشكرد : ژمارەی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی واژۆكراون بۆ ساڵی 2023 گەیشتووەتە 554 گرێبەست كە بڕی 408 ملیار دینارە، هەروەها 251 گرێبەست (تا ئێستا لە ساڵی 2024)، كە دەكاتە 454 ملیار دینار، بە بەراورد بە گرێبەستەكانی ساڵی 2022 ، كە تەنها بڕی (144) ملیار دینار بووە.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە : (1,212) دەرمان لە پیشەسازییەكی نیشتمانیدا تۆماركراون، تا كۆتایی ساڵی 2022، لەكاتێكدا ژمارەی ئەو دەرمانانەی لە پیشەسازییەكی نیشتمانیدا تۆماركراون، و لەلایەن كارگە نیشتمانییەكانەوە بەرهەمدەهێنرێن، دوو هێندە زیادیكردووە دوای پرۆگرامی خۆجێییكردنی پیشەسازی دەرمانسازی، و ژمارەكەش دوو هێندە زیادیكردووە گەیشتە (1725) دەرمان،هەروەها دەرمانی نوێی لەخۆگرتبوو كە بۆ یەكەمجار بەرهەم هێنرا، لەوانە: (28) دەرمانی چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن، (28) دەرمانی چارەسەری جۆری دووەمی شەكرە، (24) جۆری دژە بەكتریا، و (14) دژە بەكتریا، جگە لەو دەرمانانەی كە بۆ یەكەم جار ناویان تۆماركرا.
    ڕوونیشیكردەوە : كارەكە بریتی بوو لە دەستپێكردنی گواستنەوەی تەكنەلۆژیا بۆ دەرمانی گرنگ، لەوانە (8) دەرمانی بایۆسیمیلەر بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییە دەگمەنەكان و (18) جۆری دەرمان بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە. ڕێژەی ڕووماڵكردنی دەرمانی بەرهەمهێنراوی ناوخۆ 35%ی تێپەڕاند، بە بەراورد بە 10 % كاتێك بەرنامەی خۆجێیكردن دەستی پێكرد.