بەغدا - INA - ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ شەممە مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دارایی، پشتڕاستیكردەوە كە زیادكردنی پشكی عێراق لە دراوی نێودەوڵەتی هەنگاوێكە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەكان و سەقامگیركردنی دینار، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئامرازێكە لە بەرامبەر هەڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕ و كێشەكانی هەڵاوسان و بەرزكردنەوەی متمانەی وەبەرهێنەران بە ئابووری عێراق.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: عێراق یەدەگی زێڕ لە چوارچێوەی یەدەگی دەرەكی خۆیدا دەپارێزێت، كە بەشێكە لە یەدەگی فەرمی بانكی ناوەندی عێراق، بەو پێیەی زێڕی دراوی ئامرازێكە بۆ پاڵپشتیكردنی بەهای دیناری عێراقی و گەیشتن بە سەقامگیری ئابووری خوازراو.
ئاماژەی بەوەشكرد: كاتێك هەڵاوسان بەرز دەبێتەوە و بەهای دراوە بیانییەكان كەم دەبێتەوە، بەزۆری نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە بۆیە زێڕ ئامرازێكی پاراستنە لە هەڵاوسان یان دابەزینی بەهای دراوەكان وەبەرهێنان و بەشداری دەكات لە هەمەچەشنكردنی پۆرتفۆلیۆی وەبەرهێنانی سەروەری وڵات، چونكە لە بنەڕەتدا سەرمایەیەكی جێگیرە بە بەراورد بە هەڵاوسانی بەهای دراوەكان.
ووتیشی: وڵاتەكەمان نزیكەی 150 تۆن زێڕی یەدەگی هەیە، كە ڕێژەیەك لە یەدەگی دراوی بیانی وڵات پێكدەهێنێت ئەم یەدەگە بە پێی ئەو ڕێنماییانەی كە لەلایەن ڕێكخراوە داراییە نێودەوڵەتییە فرەلایەنەكانەوە دەركراون بەڕێوەدەبرێت، و نوێنەرایەتی ئامرازێكی پاراستن و پەناگەیەكی گونجاوە چونكە بەشێكی گرنگی داپۆشینی دراوی نیشتمانییە.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەسەڵاتی دراو لە وڵاتەكەماندا لەم ساڵانەی دواییدا هەوڵی زیادكردنی یەدەگی زێڕی خۆی داوە، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەكان و دڵنیابوون لە سەقامگیری دیناری عێراقی.
ئاماژەی بەوەشكردووە : زێڕ وەك ئامرازێكی پاراستن دەمێنێتەوە لە بەرامبەر هەڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕ و كێشەكانی هەڵاوسان، هەروەها بەشدارە لە بەرزكردنەوەی متمانەی وەبەرهێنەران بە ئابووری عێراق.
پێشتر ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادكردنی پشكی عێراق لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە بەرامبەر (831,900,000) SDR، واتە بەرامبەر بە (1.45025127) ترلیۆن دینار، بەپێی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە 8ی تشرینی یەكەمی 2024، بەمەرجێك زیادكردنی پشكی دراو بڕە پارە لە تەرخانكراوەكانی ساڵی 2025دا جێگیركراوە، زیادكردنی پێشنیاركراوی دەبێتە هۆی زیادبوونی پشكی عێراق لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە ڕێژەی 50%ی پشكی پێشوو، هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی دەسەڵاتی دەنگدانی عێراق.