بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات هەشت پارێزگا پلەكانی لە خوار سییەوە تۆمار بكات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا ساماڵ دەبێت، لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە ناوچەكانی باكوور، لەگەڵ چالاكی با لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكان كەمێك دادەبەزن، بە ئاماژەدان بەوەی زۆرترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ لە بەغدا و كەربەلای پیرۆز و بابل 30پلەیە،لە نەینەوا و سلێمانی 25پلە، لە كەركوك، سەڵاحەدین و ئەنبار 28پلە، لە دهۆك 21پلە، نەجەف ئەشرەف، دیوانیە و موسەننا 32پلە دەبێت ، و 37 لە بەسرە.
رۆژی دووشەممە كەش و هەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور ساماڵ دەبێت و لە هەندێك كاتدا نیمچە هەور دەبێت، هاوكات لە ناوچەكانی باشووریش ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، لەگەڵ بای چالاك لە ڕۆژدا ، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز.
رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوایەكی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات لە ناوچەی باكور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
پێشبینییەكانی كەشوهەوای چوارشەممەی داهاتوو ساماڵ ولەگەڵ هەندێك هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، هەروەها لە ناوچەكانی باشووری وڵات كەمێك دادەبەزێت.