کۆمسیۆنی باڵا: سەرجەم ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕەوانەی بارەگاکەیان لە بەغدا كراون

ناوخۆ
  • 18-10-2024, 21:44
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دووپاتی کردەوە کە ژمارەی دەنگدەرانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 208 هەزار و 521 دەنگدەر کە دەکاتە 97%، هاوکات ئاماژەی كرد كه‌ سەرجەم ئەنجامەکانی ناردووە بۆ بارەگاکەی لە بەغدا.
    ئه‌یسەر یاسین وتەبێژی کۆمسیۆن لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ڕایگەیاند" پرۆسەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان بە باشی و سەرکەوتووی به‌رێوه‌چوو، ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبه‌ت له‌ هەرێمی کوردستان گەیشتە 208 هەزار و 521 دەنگدەر، یان لەسەدا 97.
    هه‌روه‌ها گوتی" دوای 24 کاتژمێر دوای دەنگدانی گشتی، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنرێت، ڕوونیشیکردەوە كه‌سەرجەم ئامێرەکان زانیاری و داتاکانی خۆیان بۆ ناوه‌ندی سەرەکی بەغدا (سێرڤەر) ناردووە.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە لە ڕوانگەی تەکنیکییەوە ئامێرەکان هەموویان بە باشی و بە سەرکەوتنێکی تەواوەوە کاریان کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ڕێژەی بەشداریکردن لە دهۆک گەیشتە ٩٨%، هەولێر ٩٧%، سلێمانی ٩٧%، هەڵەبجە ٩٦%، نەینەوا ٤٣%، کەرکوک ٥٦ %، دیالە 62%، ئەنبار 8%، بەغدا كه‌رخ 79%، بەغدا ئەلروسەفا 60%، واست 4%، سەڵاح الدین 54%”.