كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان: ده‌نگدانی تایبه‌ت سه‌ركه‌وتوو بوو

سیاسی
  • 18-10-2024, 20:23
  • +A -A

    هه‌وڵێرـ INA

    كۆمسیۆن باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند" ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌چوو.

    هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی به‌شداری له‌هه‌ر چوار پاڕێزگای هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند كه‌به‌م شێوه‌ی خواره‌بووه‌: 


    لە دهۆك رێژەی بەشداریكردن 98% بووە 


    لە سلێمانی رێژەی بەشداریكردن 97% بووە 


    لە هەولێر رێژەی بەشداریكردن 97%بووە 


    لە هەڵەبجە رێژەی بەشداریكردن 96% بووە


    هه‌روه‌ها له‌لای خۆیه‌وه‌ دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم  دواین ئاماری بەشدار لە دەنگدانی  تایبەت ڕاگه‌یاند كه‌به‌م شێوه‌ بووه‌: 

    كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو: 215 هەزارو 960 كەس

    ئەوانەی دەنگیاندا: 208 هەزارو 521 كەس

    بایكۆت و دەنگی پوچەڵ: 7 هەزارو 439 كەس

    ئاستی بەشداری دەنگدەران: 97% .