بهغداـ INA
ئەمڕۆ هەینی چوارچێوەى هەماهەنگى ماتەمینى بۆ بەرپرسى مەکتەبى سیاسى حەماس شەهیدی فەرماندە یەحیا سینوار ڕاگهیاند، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە خوێنی شەهیدان لە هەموو ناوچەیەکدا ڕەتکردنەوە هەڵدەگیرسێنێت تا سەرکەوتن بەدەست دێت و هەموو خاکەکە ئازاد دەکرێت.
فهرمانگهی ڕاگەیاندنی ئەو چوارچێوە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە" چوارچێوەی هەماهەنگی ماتەمینی بۆ شەهیدی فەرماندە یەحیا سینوار، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕادهگهینێت، کە لەسەر ڕێبازی پیاوهتی و کەرامەت، دوای ساڵانێک لە جیهاد و زیندانیکردن و سەبر شههیدبوو، وبە هەموو بوێرییەکەوە ڕووبەڕووبوونەوەی بکوژەکانی. بوو وکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا" .
ئاماژەی بەوەشکرد شەهید سینوار نموونهی ڕاستەقینەی ئەو خۆڕاگریانە دەکرد کە ژیانی خۆیان تەرخانکردووه بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەوارە ستەمکارە".
لهكۆتایدا وتی: سەرەخۆشیمان بۆ گەلی بەڕێزی فەلەستین و بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدی قارهمان ڕادهگهینین و دڵنیایان دەکەینەوە کە خوێنی شەهیدان لە هەموو شوێنێکدا ڕەتکردنەوە هەڵدەگیرسێنێت تا سەرکەوتن بەدەست دێت و تەواوی خاکەکە ئازاد دەکرێت.