بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، فواد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە بۆ هاوتا چیکییەکەی، یان لیپاڤسکی، جەختی لەسەر گرنگی هەنگاوی هاوبەش بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە.
لهبەیاننامەیەکی وەزارەتدا - کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووه" فواد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوە، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا چیکییەکەی یان لیپاڤسکی لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی چیک لە پایتەختی پراگ، ئەنجامی سەردانە بەرهەمدارەکەی خۆی بۆ پراگ خستهروو”.
ههروهها وتی" حسێن، لە میانی کۆنگرهیەکی ڕۆژنامهنووسیدا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ کۆماری چیک دەربڕی بۆ بەردەوامی پاڵپشتیکردنی عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها جەختی لە گرنگیی هەنگاوی هاوبەش بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دووركهوتنه له بازنەی شەڕ بۆ ئهوهی فراوانه بێتهوه بۆ وڵاتانی دیکە کردەوە.
وەزیری دهرهوه ئاماژه بهپێویستی هەماهەنگی هەڵوێستەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆڕی پشتیوانیكردن لە کاندیدکردن بۆ ناو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان كرد، هەروەها جەختی لە بەرژەوەندی عێراق کردەوە بۆ سوودوەرگرتن لە شارەزایی کۆمپانیاکانی چیک لە بوارەکانی وزەی پاک و بەڕێوەبردنی ئاودا و ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، بە لەبەرچاوگرتنی دەرئەنجامەکانی وشکەساڵی کە عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت.