هه‌ولێر –INA
به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم دوو رۆژ پشووی راگه‌یاند.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی كه كۆپییه‌كی ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌وت تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی 19 و 20 ی تشرینی یه‌كه‌م، له سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمی ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه كه"ڕۆژی دووشه‌ممه، 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ده‌وامی فه‌رمی ده‌ست پێده‌كاته‌وه".