هه‌ولێرـ INA
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كات ژمێر شه‌ش كۆتاییهات و سندوقه‌كانی ده‌نگدانیش وه‌ستێندران.
له‌كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی ته‌شرینی یه‌كه‌م، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس كه‌مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، بریتیه (215،960 ) وبه‌سه‌ر هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكراون. بنكه‌كانی ده‌نگدان له7ی به‌یانییه‌وه تا 6ی ئێواره كراوه ده‌بن.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی گشتیی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان؛ دوو ملیۆن و 889 هەزار و 878 دەنگدەرن کە 215 هەزار و 960ـیان دەنگدەری تایبەتن و لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا بەشدارن.