هەولێر -INA
ئەمرۆ هەینی،ئەندامێکی تۆڕی "هاوپەیمانیی چاودێرانی بێلایەن" باسی لە پێشێلکارییەکانی دەنگدان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە مۆبایل بەکارهێنراوە و هەندێک لەکامیراکان کوژێندراونەتەوە و چەندین پێشێلکاری تر کراون کە لە دەرەوەی رێنماییەکانی کۆمیسیۆنن.
"سەلمە فاتح " ئەندامێکی تۆڕەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی کرد ڕایگەیاند: کە ئەوان وەک گەورەترین تۆڕی چاودێری هەڵبژاردنەکان 150 چاودێریان لە150 بنکەی دەنگدان هەبوەو بەپێی ئەوە ئامارانەی بەدەستمان گەیشتوە لە زۆربەی بنکەکانی دەنگدان 85 % دەنگدان تێپەڕیوە و لەهەندێک بنکە گەیشتۆتە 90% دەنگدان بۆسەرەوە هەیە، هەروەها کۆمەڵێك خروقات و تێبینیمان تۆمار کردوە دوای کۆتایی هاتنی دەنگدان بەڕاپۆرتێک بەزمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بۆ ئاژانسە نێو دەوڵەتیەکان و ڕێکخراونێودەوڵەتیەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاو دەکەینەوە.
ڕاشیگەیاند: ئەو پێشێلکاریانەی کە بڵاو کراونەتەوە بریتین لە بانگە شەکردن لە نزیک بنکەکانی دەنگدان کەمتر لە 100 مەتر بانگەشەکە کراوە کە کۆمسیۆن دیاریکردوە، هەروەها بەکار هێنانی مۆبایل بووە کە بەپێی ڕێنماییەکان بردنە ژوورەوەی مۆبایل قەدەغەیە،هەروەها هەوڵدان بۆ دووبارە دەنگدان کە یەکێک بوو لەوخاڵانەی کە زۆرانەی کە لەهەولێر و دهۆک و سۆران و ئاکرێ.
ووتیشی: هەروەها لەبنکەی دەنگدانی مەئمون دەباغ لە دهۆك چەک بەکار هاتووە بۆ دووبارە دەنگدان و هەوڵی دەنگدان هەبوە لە بڕی خەڵکی تر و ڕێگری کردن لە چاودێرەکان، یەکێکی تر لە پێشێلکارییەکان بوونی خەڵکانی ڕێگەپێنەدراو بەچەک لە بنکەکانی دەنگدان، بەتایبەت لەبنکەی شوان لەهەولێر ،یەکێکی تر لە پێشێلیەکان ڕادەستنەکردنەوەی کارتەکانی دەنگدان بە کارمەندانی کۆمسیۆن کە گومان لەسەر دووبارە دەنگدانی پێوەبکرێتەوە ،هەروەها ڕاوەستانی کامێرەکانی چاودێری دەنگدانی کۆمسیۆن یەکێک بوە لەوخاڵانەی کە تۆمارکراون وەک پێشێلکاری، بەتایبەت لە بنکەی دەنگدانی بارزانی نەمرلە هەولێر ،هەروەها مەئمون دەباغ لە دهۆک و هەولێر ، ئەوە جگە لە داخستنی بنکەکانی دەنگدان لە ئاکرێ بەهۆی شەڕ و ئاژاوە و هێرشکردن بۆ سەر تیمی ڕۆژنامەوانی لە باعەدرێ لەدهۆک و هەوڵدان بۆ فشار خستنە سەر خەڵک بۆ دەنگدان بەزۆر.
هەروەک ووتیشی: لە پارێزگای سلێمانی ڕێگری لە چاودێرانی ئێمەکراوە، بەتایبەت لەبنکەی شارۆ بەبیانوی نەبوونی جێگا،وە بوونی پشێوی و قەرەباڵغی لەبنکەی دەنگدانی شەنیار لە بکرەجۆ،و کردنەدەرەوەی چاودێری سیاسی لە پارێزگای هەڵبجەو بەتایبەت کردنەدەرەوەی نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی و نانەوەی پشێوەی لە بنکەکە،نەخوێنەوەی پەنجەمۆرو ڕێگرکردن لە دەنگدان وەک بیانوو، یەکێک بوە لە پێشێلکارییەکان، هەروەها بردنەژوورەوەی مۆبایل لە پارێزگای سلێمانی و هەڵبجە یەکێک بوە لە پێشێپکارییەکان،ئەوە جگە لە بانگەشەکردن لە نزیک بنکەکانی دەنگدان لە سلێمانیش.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە