دیالە - INA
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی پەیامنێرمان پێی راگەیاندین كە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێم كاتژمێرێك پێش داخستنی بە ئاسانی بەڕێوەچوو، بەبێ ئەوەی هیچ پێشێلكارییەك تۆمار بكرێت.
پەیامنێرمان ڕایگەیاند : بەیانی زووەوە دەنگدەران ڕوویان لە ڕاپرسی تایبەت كرد لە پارێزگای دیالە لە قەزای خانەقین/ وێستگەی قەندیل لە گوندی بێخاس بۆ ئەوەی لە ناوەندی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە پارێزگای دیالە دەنگ بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەی ئەو كەسانەی كە مافی دەنگدانیان لە هێزە ئەمنییەكانەوە هەیە گەیشتووەتە 266 كەس، هەروەها ڕێژەی دەنگدەرانیش تا ئێستا گەیشتووەتە 70%.
هەروەها ووتیشی: پڕۆسەی دەنگدان بە شێوەیەكی ڕێكوپێك بەڕێوە دەچێت، بەبێ هیچ پێشێلكاری و ڕووداوێكی بەرچاو و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی قەوارە سیاسییەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی.