بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر: یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانەکانی مادەی هۆشبەر لە دیوانیە کوژرا و یەکێکی دیکەش لە زیقار دەستگیرکرا

ئەمنی
  • 18-10-2024, 17:08
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کوشتنی یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانەکانی مادەی هۆشبەر لە دیوانیە و دەستگیرکردنی کەسێکی دیکەی لە زیقار ڕاگەیاند.
    ده‌زگاكه‌ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراوە، ڕایگەیاندووە" لە چوارچێوەی هەوڵەکانی مەفرەزەکانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیارده‌ی ماددە هۆشبەرەکان، ئۆپەراسیۆنێکی چۆری ئەنجامداوە بۆ دەستگیرکردنی یەکێک لە مەترسیدارترینەکان بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای دیوانیە، به‌ڵام تۆمەتبارەکە ڕەتیکردەوە خۆی ڕادەستی ئەو هێزە بکات و له‌دوای ڕووبەڕووبوونەوەی مەفرەزەکانی دەزگاکە تۆمه‌تبار کوژرا.
    هه‌روه‌ها وتی" لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا مەفرەزەکانی دەزگاکە توانیان بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای دیقاز دەستگیر بکەن".