هەولێر-INA
ئەمڕۆ هەینی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە بۆنەی هەڵبژادنی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە” ده‌ستخۆشى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ته‌رخانكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌نگدانى تایبه‌ت له 18ى تشرینى یه‌كه‌م بۆ ئه‌ندامانى هێزه ئه‌منیه‌كان و كه‌سانى تر كه پێشبینى ده‌كرێت له 20ى تشرینى یه‌كه‌م له ئه‌ركدا بن و خزمه‌تى كۆمه‌ڵگاكه‌یان بكه‌ن”.
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە”ڕێكخستنى شوێن و پێداویستى گونجاو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى مافى ده‌نگدانیان هه‌یه تاكو بتوانن به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، پێویسته بۆ برهوپێدانى پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسى یه‌كسانى دادپه‌روه‌رانه.