پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌: ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ ئارامی و زوڵاڵی به‌ڕده‌وامه‌

ناوخۆ
  • 18-10-2024, 15:02
  • +A -A

     هه‌لێرـ INA
     
    پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یاند" پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئارامی و زوڵاڵی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیوادارین هه‌ر به‌و جۆره‌ش ته‌واو بێت و هێزه‌كان به‌ پێی توانای خۆیان هه‌ر كاتژمێرێك ده‌توانن و پێش ته‌واوبونی ئه‌و واده‌یه‌ی كۆمسیۆن دیاریكردوه‌، ده‌نگ بده‌ن".
     
    ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ به‌رده‌م یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌ پارێزگاكه‌ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند" له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، هێزه‌كانی ناوخۆ ژماره‌یان 952 ده‌نگده‌ره‌ له‌( پۆلیس، ئاسایش، زێره‌ڤانی) له‌ بنكه‌ی مامۆستا بورهان ده‌نگ ده‌ده‌ن، تائێستا له‌پرۆسه‌یه‌كی ئارام وشه‌فاف دا ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن
     
    هه‌روه‌ها وتی" هیوادارین چۆن پرۆسه‌كه‌ به‌ ئارامی و شه‌فافی ده‌ستیپێكردوه‌ و به‌رده‌وامه‌، هه‌رواش كۆتایی پێ بێت هه‌روه‌ها هه‌ر 952 كه‌سه‌كه‌ به‌ پێی توانای خۆیان هه‌ر كاتژمێرێك ده‌توانن و پێش ته‌واو بونی ئه‌و واده‌یه‌ی كۆمسیۆن دایناوه‌ به‌شدار بن.