گەرمیان... پرۆسەی هەڵبژادنی دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەكی رێك بەڕێوە دەچێت

ناوخۆ
  • 18-10-2024, 14:48
  • +A -A

    گەرمیان-INA
    پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی باش و ڕێگا بەڕێوە دەچێت.
    لەكاتژمێر حەوتی بەیانی و تائێستاش  هیچ خروقاتێك تۆمار نەكراوە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) چاوی بەچەند كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان كە بەشداربوو لە پرۆسەكە باسی پرۆسەكەیان بەشێوەی ئیجابی كرد و هیچ گرفتێكیان لە پێشدا نەبوو،لەشاری كفریش كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان بە پەیامنیری ئاژانسی هەواڵی عێراقی  راگەیاند كە هیچ. پڕۆسەیەك بێ كەم و كوڕی نابێت بەڵام لە بەیانیەوە لە بنكەی تایبەتی دەنگدان ئەوە ئێمە بینیومانە كێشە نییە.
    جێگای باسە كاتژمێر حەوتی بەیانی دەرگای بنكەكانی دەنگدانی تایبەت كراوەتەوە بۆ هەڵبژادنی نوێنەری خۆیان لەپەرلەمانی كوردستان.