كەركوك - INA- مەهدی رەبحاوی
ئەمڕۆ هەینی كۆمسیۆنی كەركوك دووپاتی كردەوە كە ژمارەی دەنگدەران گەیشتووەتە زیاتر لە 40% و پێشبینی دەكەین پێش كاتی داخستن زیادی بكرێت، هاوكات ئاماژەیە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەكان ئاسانكارییان بۆ دەستگەیشتنی دەنگدەران و كەناڵە میدیاییەكان دابینكردووە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە نوسینگەی كەركوك عەلی عەباس لە ڕوونكردنەوەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی تا ئێستا دەنگیان داوە گەیشتووەتە 220 دەنگدەر لە كۆی گشتی دەنگدەرانی 488، كە بەرێژەی 40%، ئاماژەی بەوەشكردووە : پێشبینی دەكەین لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا ژمارەی دەنگدەران زیاد بكات پێش ئەوەی سندوقەكانی دەنگدان دابخرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : كارەكان بەبێ هیچ ئاستەنگێك و بە ئاسانی بەڕێوەدەچن و ڕووبەڕووی هیچ كێشەیەك نەبووینەوە، ئاماژەی بەوەشكرد : تەنها چاودێرانی ناوخۆیی لە قەوارە و لایەنەكان هەن كە بەشدارن لە هەڵبژاردنەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد : هێزە ئەمنییەكان پلانێكی ئەمنی تۆكمەیان داڕشت و ئاسانكارییەكی گەورەیان بۆ دەنگدەران و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە گەیشتن بە ناوەندەكانی هەڵبژاردن.