هه‌ولێرـ INA
نەبەرد عومەر، به‌رپرسی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ڕیژه‌ی به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان تا كاتژمێری 12:00 نیوه‌رۆ له‌هه‌ر چوار پاڕێزگاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌و كه‌به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
پاڕێزگای هەولێر 70%
پاڕێزگای سلێمانی 67%
پاڕێزگای دهۆك 77%
پاڕێزگای هەڵەبجە 64%
ڕێژەی بەشداریکردن بە گشتی 70% یە.
هه‌روه‌ها كۆمسیۆن ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه ژمارەی چاودێرانی تۆمارکراوی قەوارە سیاسییەکان گەیشتۆته‌١٣ هەزار و ٤٧٨ چاو‌دێر، وژمارەی چاودێرانی ناوخۆییش دوو هەزار و ١٠٠ چاودێره، کە بەسەر پارێزگا جیاوازەکاندا بەم شێوەیە دابەشکراوە:
پاڕێزگای هەولێر: هەزار و 340 چاودێری قەوارە سیاسییەکان و 257 چاودێری ناوخۆیی.
پاڕێزگای سلێمانی: پێنج هەزار و 138 چاودێری سیاسی و 644 چاودێری ناوخۆیی.
پاڕێزگای دهۆك: شەش هەزار و ٧٣٥ چاودێری سیاسی و هەزار و ٧٢٣ چاودێری ناوخۆیی.
پاڕێزگای هەڵەبجە: 265 چاودێری سیاسی، و هیچ چاودێرێکی ناوخۆیی لە ڕێکخراوەکان تۆمار نەکراوە”.
له‌لایه‌كی تره‌وه نێردراوی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان ڕاگه‌یاند" رێژەی دەنگدان لە كفری تا كاتژمێر ١٢ نێوەڕۆ ، لەکۆی ٦٦٦ دەنگدەر، ٥٨٢ کەس دەنگیان داوە و رێژەکەی دەکاتە زیاتر لە ٨٧٪. تائێستا پڕۆسەی دەنگدان لە گەرمیان بەشێوەیەكی رێك بەڕێوە دەچێت و بێ هیچ كێشەیەك، هه‌روه‌ها رێژەی دەنگدان لە بەغدا تا كاتژمێر ١٢ نێوەڕۆ ٦٥٠ كەس دەنگی داوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد