هەولێر - INA
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دووپاتی كردەوە كە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات پلانێك داڕێژراوە بۆ گواستنەوەی سندوقەكانی دەنگدان بۆ كۆگا سەرەكییەكان.
سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندن لە كۆمسیۆن عیماد جەمیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پرۆسەی دەنگدان بەردەوامە و ڕێكخستن و بەرزەفتی گەورە هەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كە بەشدارن لە هەڵبژاردنەكاندا، بە ئاماژەدان بەوەی: كە هەماهەنگی لەگەڵ سەركردە ئەمنییەكان ڕێكخستنی لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا بەدەستهێنا بە ئامادەنەبوونی كەرتە سەربازییەكان لە هەمان كاتدا، بەڵكو گەیشتنیان لە كاتە جیاوازەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد : هیچ تێكچوونێك لە هیچ ئامێرێكدا تۆمار نەكراوە، هەروەها هەموو دەنگدەران پابەندن بە هێنانی بەڵگەنامەی پێویست، و تا ئێستاش هیچ سەرپێچییەك نەبووە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی چاودێرییەكی چڕ و پڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان .
جەمیل ڕوونیشیكردەوە : ناوەند و وێستگەكانی دەنگدان بەپێی شوێنی هێزە ئەمنییەكان دیاریكراون بۆ ئاسانكاری بۆ پرۆسەی گواستنەوەی دەنگدەران بۆ ناوەندەكانی دەنگدان و ئەگەر هەر سەرپێچییەك ڕووبدات ئەوا دەستنیشان دەكرێت و مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
ڕوونیشیكردەوە : هاتنە ژوورەوەی مۆبایل قەدەغە كراوە بۆ ناو بنكەی دەنگدان، هەر دەنگدەرێكیش بەبێ ڕەزامەندی مۆبایل لە ناو بنكەی دەنگداندا هەڵبگرێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد: رێگری لە ڕاگەیاندن و چاودێران كراوە مۆبایلەكە بهێنن بۆ ناو وێستگەكە و تەنها ڕێگەپێدراوە كە بیگوازرێتەوە ناو ناوەندەكە.
جەمیل جەختی لەوە كردەوە: كە هیچ پرۆسەیەكی درێژكردنەوە نییە، بەبێ گوێدانە هۆكارەكان و ئامێرەكان بەرنامە بۆ داڕێژراون كە كاتژمێر شەشی ئێوارە بوەستن، ئاماژەی بەوەشكرد كە پلانێكی لۆجستیكی ئەمنی داڕێژراوە بۆ گواستنەوەی سندوقەكانی دەنگدان لە ناوەندەكانەوە بۆ كۆگاكانی فەرمانگەكانی پارێزگاكان.