بهغدا-INA - ئیڤان ناسر
ئەمڕۆ هەینی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان ڕاگەیاند.
خۆشناو لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) ئامادەی بوو گوتی: ئەمڕۆ هەموو ئامادەکارییەک بۆ دەنگدانی تایبەت کراوە، هەروەها ئامادەین بۆ دەنگدانی گشتی، لهكاتژمێرهكانی سهرهتاوه تائێستا پرۆسەی دەنگدان بە باشی بەردەوام بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد هەڵبژاردنەکان بە ئاسانی و ئارام و سەلامەت و ئازادانە بەڕێوەدەچن.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی" لەهەولێر 48 ناوەندی هەڵبژاردن بۆ دەنگدانی تایبەت دیاریکراون، لەهەولێریش زیاتر لە 88 هەزار دەنگدەری تایبهت ههیه.
ئهوهشی وت" ژوورێکی تایبەتی ئۆپەراسیۆن لە دیوانی پارێزگا پێکهێنراوە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە، و کۆمیسیۆن لەگەڵ ئێمە و نوێنەرانی قەوارەکان هاوكار دهبێت بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک یان کەموکوڕییەک کە لەوانەیە ڕووبدات.