لەچەند ناوچەیەکی هەرێم پێشێلکاری تۆمارکرواو کۆمسیۆنیش هۆشداری دەدات

ناوخۆ
  • 18-10-2024, 12:02
  • +A -A

    هەولێر -INA
    ئەمرۆ هەینی، نوێنەر و چاودێرانی سیاسی لەبەردەم ڕاگەیەندکاران،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ئامادەبوو،ڕایانگەیاند: کە  لەچەند ناوچەیەکی هەرێم پێشێلکاری لەبەرێوەچوونی پرسەی دەنگدانی تایبەت تۆمارکراوە و بەشێک لە هێزەئەمنیەکان ناچارکراون مۆبایل لەگەڵ خۆیان ببەنە ژوورەوە و وێنەی دەنگدانەکانیان بگرن ، بەوتەی چاودێرانی سیاسی پێشێلکاری لەهەریەک لە هەوڵیر و دهۆک و هەڵبجە و ئاکرێ ئەنجامدراوە،بەپێی زانیارییەکان نوێنەری لایەنە سیاسیەکان لە بنکەیەکی دەنگدان لە هەڵبجە دەرکراون،ئەوەجگەلەوەی نوێنەری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لەبەردەم میدیاکان ڕایگەیاند:کە هێرشی توندی کراوەتەسەر، هەر بەپێی زانیارییەکان پێشێلکاری لە بنکەیەکی دەنگدان لە ئاکرێ  دروستبوە و بەهۆیەوە بنکەی دەنگدانی گوڵان ،دەنگدانی تێایدا ڕاگیراوە، لەئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی سەربە پارێزگای هەولێر، چەند سکاڵایەک لەلایەن لایەنە سیاسیەکانەوە لەسەر پێشێلکاری تۆمارکراو، ئەوە جگە لەوەی لەچەند بنکەیەکی دەنگدان نوێنەری لایەنی سیاسی بانگەشەی هەڵبژاردنی کردوە و کارتی بانگەشەی دابەشکردوە .
    لەلایەکی ترەوە دادوەر "عومەر ئەحمەد محەمەد" سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەبەردەم میدیاکان کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیی بوو ،ڕایگەیاند: پرۆسەی هەڵبژاردن تائێستا زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و بردنی مۆبایل بۆ ناو ناوەندەكانی دەنگدان بەهەموو جۆرێک قەدەغەیە، سەرۆکی ئەنجومەنی كۆمیسیاران ووتیشی : پرۆسەی هەڵبژاردن تائێستا زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و ئەو ئامێرانەی لە پرۆسەی دەنگدان بەكاردەهێنرێن، رێگە لە ئەنجامدانی هەر كارێكی ساختەكاری دەگرن.
    شایانی باسە ،ئەمرۆ هەینی لە 11 پارێزگای عێراق دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچیت و 215 هەزار و 960 کەس مافى بەشداریکردنیان هەیە، کە زۆرترین ڕێژەی دەنگدەر لە هەولێرە کە 89791دەنگدەرو کەمترین لەواست 191.