ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هیچ پێشێلکارییەک لە ده‌نگدانی تایبەت تۆمارنه‌كراوە

ئەمنی
  • 18-10-2024, 11:51
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ڕاگه‌یاند" هیچ پێشێلکارییەک لە هەڵبژاردنە تایبەتەکانی په‌رله‌مانی كوردستان نەبووە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە بارەگای کۆنترۆڵکەر سەرپەرشتی ٧ پاڕێزگا و ١٢ ناوەند دەکات کە پێنج هەزار و ٦٠٠ دەنگدەریان تێدایە.
    وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، تەحسین ئەلخەفاجی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پلانێکی تایبەتی ئەمنییان بۆ دەنگدانی تایبه‌ت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم ئامادە کردووە، کە دوو بەشیان تێدایە: یەکەمیان دەستەبەرکردنی ناوەندەکانی دەنگدان و هاتنی دەنگدەرانە بۆ ناوەندەکانی دەنگدان بەبێ هیچ کاریگەرییەک و بە ئاسانکارییەکی زۆره‌وه‌، بەشی دووەمیش گواستنەوەی داتاكانه‌ دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکان و گەیاندنی بۆ ناوەندی سەرەکی و دڵنیابوون لە پاراستنی سندوقەکانی دەنگدان.
    ئاماژەی بەوەشکرد ئەم پرۆسەیە لەلایەن بارەگای کۆنتڕۆڵکەرەوە ئەنجام دەدرێت کە دەکەوێتە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، کە سەرپەرشتی 7 پاڕێزگا و 12 ناوەند دەکات کە هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام دەدرێت، کە پێنج هەزار و 600 دەنگدەر لەخۆدەگرێت".
    خەفاجی ئاماژەی بەوەدا کەکارێکی گەورە لەگەڵ کۆمسیۆن کراوە لە هەماهەنگی و دابینکردنی هەموو تواناکان، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و پۆلیس لە پارێزگاکان هەیە، جەختیشیکردەوە كه‌ڕێگریکراوه‌ لە دیارده‌ی چەکداری لەناو ناوەندی هەڵبژاردن و کاریگەری کردن لەسەر دەنگدەران، و هەڵبژاردنەکان بە ئاسانی بەڕێوەدەچن و تا ئەم ساتە هیچ پێشێلکارییەک نییە.