نەینەوا - INA- محەمەد حەداد
ئەمڕۆ هەینی نووسینگەی هەڵبژاردنەكانی نەینەوا، دابینكردنی كەرەستەی لۆجستی لە چوار پێگەی هەڵبژاردن بە ڕێژەی 5 وێستگە پشتراستكردەوە،هاوكات ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت 1038 دەنگدەرە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرمانگەی هەڵبژاردنی نەینەوا، سوفیان مەشهەدانی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لە پارێزگاری نەینەوا پێگەكانی هەڵبژاردن مسۆگەر كراون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 15ی ئەم مانگەوە وەك ئامادەكارییەك بۆ ڕووداوی هەڵبژاردن، ئاماژە بەوە دەكات كە 4 پێگەی هەڵبژاردن هەیە بە ڕێژەی 5 وێستگە (شەنگال ، زوماڕ ، ناوەندی موسڵ ، گەیارە)، و ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت گەیشتە 1038 دەنگدەر.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەرەستەی لۆجستیكی مسۆگەركرا و دابەشكرا، جگە لە سەرپەرشتیكردنی بەشی ڕاهێنان لەسەر ئەو شوێنانەی كە پێشتر ئاماژەیان پێكرا، ئاماژەی بەوەشكرد : كارمەندانی ناوەندەكانی تۆماركردن بەپێی پێگەكانیان لەسەر ڕێكارەكانی ڕۆژی دەنگدان ڕاهێنانیان پێكراوە.