نوسینگەی کەرکوک: 488 دەنگدەر لە دەنگدانی تایبه‌ت ده‌نگ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌نگ ده‌ده‌ن

ناوخۆ
  • 18-10-2024, 11:08
  • +A -A

    كه‌ركوك ـ INA- محمد سەکر
    ئەمڕۆ هەینی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پشتڕاستی کردەوە کە 488 دەنگدەر لە کەرکوک دەنگ بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەدەن.
    بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن لە پارێزگای کەرکوک، عەلی عەباس زیاب، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوت دەستیپێکردووە، بەو پێیەی یەک ناوەندی دەنگدان هەیە کە دوو وێستگە لەخۆدەگرێت، ئاماژه‌ بەوەدا کە(488) دەنگدەر له‌دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ده‌ن.
    هه‌روه‌ها وتی" پرۆسەکە بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت و هیچ ئاستەنگێک نییە، هاوکاری لەنێوان کۆمسیۆن و هێزە ئەمنییەکان هەیە، هەروەها چاودێر ونوێنه‌ری سەر بە قەوارە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنینش ئاماده‌ن.