ههولێرـ INA - ئیڤان ناسر
ئەمڕۆ هەینی، تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگهیاند" پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بهڕێکخستن و شەفافیەتیهوه بهڕێوهدهچێت و تا ئێستا هیچ تێبینییەکمان كردووە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە ڕاپۆرتی کۆتایی لە دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن پێشکەش دەکرێت، وتی" ٧٥ چاودێرى نێودەوڵەتى بەشداری لە چاودێریکردنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دهكهن.
ماجد روکبی کۆمیسیاری باڵای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتیمان بەسەر ناوەندەکاندا دابەشکردووە بۆ سەرپەرشتیکردنی چۆنیهتی بهرێوهچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، و ئێمە 75 چاودێری نێودەوڵەتیمان هەیە، جگە لە تیمێکی میدیایی کە چاودێری پرۆسهكه دەکات، هەر سەرپێچییەک تێبینی بكرێت ڕەوانەی کۆمسیۆن دەکرێت، وتیشی" پرۆسهكه بهڕێکخستن و شەفافیەت بهڕیوهدهچێت و تا ئێستا هیچ تێبینییەکمان نەكردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد ئێمە داوای هاوکاریمان لە کۆمەڵێک پسپۆڕی نێودەوڵەتی کردووه بۆ ئەوەی هاوکارمان بن بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، تا ئێستاش هیچ سکاڵایەکمان لە چاودێرانی نێودەوڵەتی پێنەگەیشتووە.
ڕوكبی ڕاشیگەیاند" پرۆسەی هەڵسەنگاندن بە دوو قۆناغدا تێدەپەڕێت، یەکەمیان لەکاتی پڕۆسەی هەڵبژاردن، ڕۆژانی هەینی و یەکشەممە، و چاودێریکردنی ڕاپۆرتەکانی چاودێران، قۆناغی دووەمیش لەدوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەرێگەی ڕاپرسییەوە دەست پێدەکات، هەروەها دوای ئەنجامەکان دەردەکەون و پێداچوونەوە بە سکاڵاکان دەکرێت، دواتر هەڵسەنگاندنێکی تەواو بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن دەکرێت”.