هه‌ولێرـ INAـ ئیڤان ناسر
ئه‌مڕۆ له‌دوای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان، عومەر ئەحمەد، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی کۆمسیارانی له‌کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕاگه‌یاند" پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە باشی بەڕێوەدەچێت.
ئەحمەد لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند،" پرۆسەی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بە باشی بەڕێوەدەچێت، هەروەها ئەو ئامێرانەی بۆ دەنگدان بەکاردەهێنرێن ڕێگری لە هەر ساختەکارییەک دەکەن.
هه‌روه‌ها وتی" هه‌ندێ حاڵەت هەیە وه‌كو نه‌خوێندنه‌وه‌ی پەنجەمۆر، به‌ڵام ڕێژەیەکی زۆر کەمە، چونكه ته‌واوی دەنگدەران کە زۆرینەن، ئه‌م جۆره حاڵه‌ته‌یان نییه، ئاماژەی بەوەشکرد كهئەوانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێته‌وه، کاتێک کارتەکانیان نوێکرایەوە دەستنیشانکران چونکە چاپی پەنجەی گەورەیان ناخوێندرێتەوە."
جەختیشی لەوە کردەوە کەبردنی مۆبایل بۆ ناو بنکەکانی دەنگدان قەدەغەیە، وداوای لە دەنگدەران کرد ئارام بگرن چونكه کاتێکی تەواویان هەیه بۆ دەنگدان".