پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد

سیاسی
  • 18-10-2024, 07:00
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA

    له‌كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی ته‌شرینی یه‌كه‌م، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد. 

    به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و پۆلیس كه‌مافی ده‌نگدانیان هه‌یه بریتیه‌‌ (215،960 ) وبه‌سه‌ر هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكراون. بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌7ی به‌یانییه‌وه‌ تا 6ی ئێواره‌ كراوه‌ ده‌بن.

     بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی گشتیی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان؛ دوو ملیۆن و 889 هەزار و 878 دەنگدەرن کە 215 هەزار و 960ـیان دەنگدەری تایبەتن و لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا بەشدارن. 
    ژمارەی دەنگدەری تایبەت بەپێی بازنەکان:
    بازنەی هەولێر: 89 هەزار و 791 دەنگدەری تایبەت
    بازنەی سلێمانی: 78 هەزار و 661 دەنگدەری تایبەت
    بازنەی دهــــــۆک: 46 هەزار و 556 دەنگدەری تایبەت
    بازنەی هەڵەبجە: 952 دەنـگـدەری تــایـــبـەت
    بۆ هەڵبژاردنی تایبەت، 165 بنکە لە هەرێمی کوردستان و 12 بنکەش لە شارەکانی دیکەی عێراق کراونەتەوە:
    بازنەی هەولێر: 62 بنکە
    بازنەی سلێمانی: 57 بنکە
    بازنەی دهــــــۆک: 33 بنکە
    بازنەی هەڵەبجە: یەک بنکە
    نەینەوا: چوار بنکە
    بەغدا: سێ بنکە
    کەرکووک: یەک بنکە
    ئەنبار: یەک بنکە
    سەڵاحەددین: یەک بنکە
    دیالە: یەک بنکە
    واست: یەک بنکە
    دووسبەی یەکشەممەش، 20-10-2024، هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت. کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، 24 کاتژمێر دوای تەواوبوونی پرۆسەکە، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنن.