پلاندانان بەدەستهێنانی سەقامگیری ڕێژەیی لە پێوەرەكانی هەڵاوسانی ساڵانە رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 17-10-2024, 21:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پلاندانان بەدیهێنانی سەقامگیری ڕێژەیی لە پێوەرەكانی هەڵاوسانی ساڵانەدا ڕاگەیاند.
    وتەبێژی فەرمی وەزارەتەكە عەبدولزەهرە هنداوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ڕاگەیاند: حكومەت توانی سەقامگیرییەكی ڕێژەیی لە كۆی گشتی  هەڵاوسانی ساڵانە بەدەستبهێنێت، بەو پێیەی بەرزبوونەوەی ساڵانە لە نێوان لەسەدا 3 بۆ 4 دایە، لەكاتێكدا بەرزبوونەوەی مانگانە كەمترە لە سەدا یەك.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم سەقامگیرییە لە ئەنجامی سیاسەتە سەركەوتووەكانی حكومەتەوە بەدیهاتووە، لەوانە پڕۆژەی كۆبوونی خۆراك كە سەبەتەی خۆراكی بۆ ژمارەیەكی زۆر لە عێراقییەكان دابینكرد، ئەمەش بەشداربوو لە سەقامگیری نرخەكان.
    رونیشیكردەوە: ڕووماڵی حكومەت بۆ هاوردەكردنی كەرتی تایبەت بە نرخی فەرمی دۆلار بەشداربووە لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریب لەسەر نرخی خۆراك، جگە لە دابینكردنی داهات بۆ خێزانە هەژارەكان لەناو تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیدا، كە بەشداربوو لە بەرزكردنەوەی سەقامگیری بەكاربەران، ئەمەش خواستی لەسەر خۆراك كەمكردەوە و بەمەش نرخەكان جێگیربوون.