سەرۆك وەزیران: حكومەت گرنگییەكی زۆر بە پەرەپێدانی پیشەسازییە نەوتییەكان و تواناكانی بەرهەمهێنانی عێراق دەدات

سیاسی
  • 17-10-2024, 20:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە،  سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: حكومەت گرنگییەكی زۆر بە پەرەپێدانی پیشەسازییە نەوتییەكان و تواناكانی بەرهەمهێنانی عێراق دەدات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازیكرد لە شاندێكی كۆمپانیای نەوتی لوك ئۆیلی رووسی، كە تیایدا پێداچوونەوە كرا بە ڕەوتی هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیاكە و ئەو كارە جێبەجێكارییانەی كە لە عێراق ئەنجامی دەدات.
    بە گوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران، گوێی لە كورتەیەك گرت سەبارەت بە كارەكانی كۆمپانیاكە لە كێڵگە نەوتییەكانی (ڕۆژئاوای قورنە/2) و (ئەریدۆ)، و ڕادەی پێشكەوتنەكان لە جێبەجێكردندا.
    هاوكات سودانی جەختیكردەوە: كە حكومەت گرنگی و ئەولەویەتێكی زۆر دەدات بە پرسی پەرەپێدانی پیشەسازییە نەوتییەكان و تواناكانی بەرهەمهێنانی عێراق لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی گەشەپێدان، بەمەبەستی زۆرترین داهات، بەتایبەتی لە بواری گواستنەوە بۆ بەرهەمی لێگیراوەكانی نەوت و پترۆكیمیایی جۆراوجۆر، لەسەر بنەمای ژێرخانی فراوان و بەهێز بۆ كەرتی نەوت، بەتایبەتی لە بواری دەرهێنانی نەوتدا.