بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئامادەكردنی پلانێكی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لیوای فڕۆكەوان تەحسین خەفاجی، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پلانەكە سبەی 18ی تشرینی یەكەم دەست پێدەكات و حەوت پارێزگا لەخۆدەگرێت لەگەڵ 12 ناوەندی هەڵبژاردن لە هەریەك لە بەغداد دوو ناوەند، یەكەمیان لە كەرخ و ئەوی دیكەیان لە ڕەسافە و لە ئەنبار و واست و سەڵاحەدین و دیالە ناوەند دادەنرێن، لەكاتێكدا چوار ناوەند لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕۆژئاوای نەینەوا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو ناوەندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانمانەوە بە توانای زۆر بەرزەوە پارێزراو دەبن، وتیشی: سبەی ڕۆژی دەنگدانی تایبەت دەبێت.
رونیشیكردەوە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان پلانێكی ئامادەكردووە بۆ گواستنەوەی میمۆری ستیك كە بریتییە لە تەرخانكردنی ستوون بۆ گواستنەوەی میمۆری ستیك و گەیاندنی بۆ ناوەندی سەرەكی بە هاوكاری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و هەروەها دامەزراندنی بارەگایەكی كۆنتڕۆڵ لە فەرماندەیی كە ئەفسەرانی پلە باڵای تێدا ئامادەدەبن.