بەغداد - INA - نەسار ئەلحاج
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كورد بەخێرهاتنی خۆیان بۆ سەرپەرشتیكردنی حكومەتی فیدراڵی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێم دەربڕی، و جەختیانكردەوە: كە ئەمە دەبێتە هۆی كردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ هاوكاری لە نێوان پێكهاتەكانی گەلی عێراق و بەرزكردنەوەی سەقامگیری و گەشەسەندن لە كوردستان.
سەرۆكی كوتلەی كوردستانی پەرلەمانتار ڤیان سەبری لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، رایگەیاند: هەڵبژاردنی ئێستای كوردستان لە قۆناغێكی گرنگ و سەرەكیدا دەكرێت، و ڕەنگدانەوەی خواستەكانی گەلی كوردستانە بۆ هەڵبژاردنێكی شایستە و ژیانی ئازاد لە ژێر چاودێری نوێنەرانی هەڵبژێردراوی دیموكراسی.
وتیشی: سەرپەرشتیكردنی ئەم هەڵبژاردنە بۆ یەكەمجار لەلایەن حكومەتی فیدراڵی و كۆمیسیۆنی فیدراڵی ئاسۆی نوێ بۆ هاوكاری و كۆدەنگی لەنێوان پێكهاتە جیاوازەكانی گەلی عێراق دەكاتەوە و سەقامگیری و گەشەسەندن لە كوردستان بەرز دەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەكەین كۆمسیۆن لە ئاست بەرپرسیارێتیدا بێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە و شەفافدا، هاوكات هەوڵە بەردەوامەكانی لە تەواوكردنی خشتەی ئۆپەراسیۆنەكان بۆ هەڵبژاردنەكان بەرزنرخاند.
وتیشی: هیوادارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت.
لەبەرامبەردا، پەرلەمانتار سۆزان مەنسور بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەمجارە زۆر گرنگە، چونكە لەژێر چاودێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی فیدراڵیدا دەبێت لەگەڵ پەسەندكردنی كارتی بایۆمەتری، بەهیوای ئەوەی هەڵبژاردنەكە بە باشی بەڕێوبچێت.
لای خۆیەوە، پەرلەمانتاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ موەفەق حسێن قادر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان گرنگە، بەتایبەتی دوای ئەوەی چوار جار بۆ ماوەی دوو ساڵ دواخرا، هەروەها بەخێرهاتنی حكومەتی فیدراڵی و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەم پرۆسەیە كرد.
وتیشی: پێشبینی دەكەین ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانكاری لە نەخشەی سیاسی هەرێمدا بهێنێتە ئاراوە و ئێمەش لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ چاوەڕێی سوپرایزی گەورە دەكەین.
دوێنێ چوارشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند كە بڕیارە لە 20ی ئۆكتۆبەر ئەنجام بدرێت، هاوكات دووپاتیكردەوە: كە ڕاگەیاندنی سەرەتایی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی 24 كاتژمێردا دەبێت.
شەممەی ڕابردووش، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدی لە پشتیوانی حكومەت بۆ هەوڵەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی عێراق (خولی شەشەم) كردەوە، هەروەها جەختیكردەوە: لە پێویستی كۆمسیۆن و كارمەندانی كۆمسیۆن كە زۆرترین هەوڵ بدەن لە كاتی ژماردنەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و پەسەندكردنی بێلایەنی و شەفافیەت و گەیشتن بە دادپەروەری هەڵبژاردن بەشێوەیەك كە پارێزگاری لە دەنگی دەنگدەران مسۆگەر بكات، لە هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەرانەدا كە خواستەكانی هاوڵاتیانی هەرێم بەدیبهێنێت.