وەزیری دەرەوە باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە دبلن پایتەختی ئێرلەندا دەكاتەوە

سیاسی
  • 17-10-2024, 17:20
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، باڵیۆزخانەی كۆماری عێراقی لە دبلن-ی پایتەختی ئێرلەندا كردەوە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ناردووە، دەڵێت: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە باڵیۆزخانەی كۆماری عێراقی لە دبلن پایتەختی ئێرلەندا كردەوە، لە هەنگاوێكدا كە ئامانج لێی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانە لە نێوان عێراق و ئێرلەندا و چەسپاندنی بناغەكانی هاوكاری و دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە مەراسیمی كردنەوەیدا جێگری سەرۆكی شارەوانی شاری دبلن، خاتوو دونا كونی و سەرۆكی بەشی پرۆتۆكۆڵ باڵیۆز جیرارد كیۆن ئامادەبوون، تیایدا وتاری بەخێرهاتنیان پێشكەش كرد كە تێیدا ستایشی ئەم هەنگاوەیان كرد، ئەمەش گوزارشتە لە گرنگیدانی عێراق بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان ژمارەیەك لە باڵیۆزی وڵاتانی عەرەبی و بیانیش بەشدارییان لە مەراسیمەكەدا كرد.
    بە پێی بەیاننامەكە وەزیری دەرەوە لە میانی مەراسیمی كردنەوەی باڵیۆزخانەكەدا جەختیكردەوە: كە كردنەوەی باڵیۆزخانەكە گوزارشت لە قووڵایی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست دەكات، هەروەها وەك درێژكراوەی ئەو سەركەوتنانە دێت كە سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەدەستی هێناوە، جگە لەو پێشكەوتنانەی كە لە هاوكاری فرەلایەنەدا بەدەست هاتوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد: فراوانكردنی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی عێراق لە دەرەوەی وڵات پایەیەكی جەوهەرییە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی سیاسەتی دەرەوە، ڕوونیشیكردەوە: كردنەوەی باڵیۆزخانەكە لە دبلن بەرجەستەی پابەندبوونی عێراقە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێرلەندا لە بوارە جیاوازەكاندا، بەتایبەتی سیاسی، ئابووری، زانستی و كولتووری.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لەگەڵ ئەوەی ئابووریی جیهانی زیاتر لە جاران بەیەكەوە گرێدراون، وڵاتان هەوڵدەدەن هاوبەشی نوێ بنیات بنێن بۆ بەرزكردنەوەی خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن و سەرەڕای دووریی جوگرافی، هەوڵدەدەین ئابوورییەكی بەهێز و نەرم و نیان بنیات بنێن كە توانای دابینكردنی داهاتوویەكی باشتر بۆ گەلانی هەردوو وڵات هەبێت.