بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستبەسەرداگرتنی نیو ملیۆن حەبی کاپتاگۆنی ڕاگەیاند.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاندووە، "مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای ئەنبار لە ئۆپەراسیۆنێكه توانیان هەوڵێک بۆ بە قاچاخکردنی بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر بۆ ناو وڵات پووچەڵکردەوە"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "مەفرەزەکان توانیان دەست بەسەر زیاتر لە 500 هەزار حەبدا بگرن."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووە توانای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگریی ورد و پلانی وردی نیشاندا، ئەمەش وایکرد کە زەربەیەکی بەهێز لە تۆڕەکانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکانی سنوور بەزاندن بدات".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه، "تۆمەتبارەکە لەگەڵ ئەو شتانەی دەستی بەسەردا گیراوە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری پەیوەندیدار کراوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری بگرێتەبەر".