بەغدا - INA
نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ، فهرمانی خەرجکردنی پارەی ساڵانەی دارایی یانەی وەرزشی کەرخی کرد.
لە نووسراوێكی فهرمی لە دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتەوە هاتووە، کە کۆپییەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە: “بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کە یانە دامەزراوەییەکانی لەخۆگرتبوو، لەوانەش یانهی کەرخ شایەنی پاڵپشتی دارایی ساڵانە بە بڕی چوار ملیار دینار، بڕیاردرا ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ خەرجکردنی ئهو بڕ پارهیه".