زیدان و موفتن تاوتوێی پرسەکانی پەیوەست بە کارەکانی لیژنەی ئۆڵۆمپی دەکەن

وەرزش
  • 17-10-2024, 13:44
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە کاری لیژنەی ئۆڵۆمپی کە دەخرێنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری تاوتوێ کرد و ئەمەش لە میانەی دیدارەکەی لەگەڵ عەقیل موفتن سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق بوو .

    لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ ، تێیدا هاتووە، " فایق زەیدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، و عەقیل موفتن سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتیان کردووە کە پەیوەندییان بە کاری لیژنەی ئۆڵۆمپیاوە هەیە کە دەخرێنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری، و بە شێوەیەک کە خزمەت دەکات پێشکەوتنی وەرزشی عێراق".