بەغدا –INA
ئهمڕۆ پێنجشهممه سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،رایگهیاند كه بابەتی پێکهاتەسازی بانکی ڕافیداین کرد، کە یەکەم کاری چاکسازی بانکییە بۆ حکومەت ، جەخت لەسەر گرنگی چاکسازی بانکی بۆ پتەوکردنی متمانەی هاووڵاتیان و هاوکاری لەگەڵ وەبەرهێنەرە ناوخۆیی و بیانییەکان دەکاتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد، سەبارەت بە هەوڵەکانی پەیوەست بە پەرەپێدانی کاری کەرتی بانکی حکومی، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمپانیای ئارنست و یۆنگ بۆ چاودێری و راوێژکاری دارایی".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئهوهیش هاتووه كه " لە میانەی دیدارەکەدا پاکێجێک ڕاسپاردە لەلایەن کۆمپانیاکەوە پێشکەش کرا، بۆ بەردەوامبوون لە چاکسازی کردن لە بانکی ڕافیدەین، کە بریتیبوو لە پێگەی یاسایی نوێی بۆ بانکی ڕافیدەین و سەرمایەکەی و ستراتیژییەتی کارەکەی و ڕاوێژکاری نوێ، کە لەگەڵ بانکەکە کار دەکات، بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییە جیهانییەکانی تایبەت بە کاری بانکی مۆدێرن، و ئەم ڕاسپاردانە دەخرێنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئابوورییەوە، و دواتر دەخرێنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردن".
ههروهها سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران ئاماژەی بە " بابەتی پێکهاتەسازی بانکی ڕافیداین کرد، کە یەکەم کاری چاکسازی بانکییە بۆ حکومەت، و گرنگییەکی تایبەتی پێدراوە، بۆ بەدواداچوون بۆ سەرجەم ڕاپۆرتەکانی کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پێشکەش دەکرێن، بەتایبەتی لیژنەی پەیوەندیدار بە پرۆسەی پێکهاتەسازی".
سودانی جەختی کردەوە لەسەر" گرنگی پڕۆژەی چاکسازی کەرتی بانکی، کە لە بانکی ڕافیدەینەوە دەستیپێکرد" و ئاماژەی بە "کارکردن بۆ پێشکەشکردنی بانکێک بە تایبەتمەندی و ستانداردێک، کە لە ڕێگەیەوە بتوانرێت کێشەکان تێپەڕێنرێت و متمانە بە هاووڵاتیان ببەخشێت، ئەمە جگە لە پتەوکردنی هاوکاری لەگەڵ وەبەرهێنەرە ناوخۆیی و بیانییەکان کرد".