کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: ڕاگەیاندنی سەرەتایی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی 24 کاتژمێردا دەبێت

ناوخۆ
  • 17-10-2024, 12:31
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ڕاگەیاندنی سەرەتایی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی 24 کاتژمێردا دەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پەسەندکردنی ئەنجامەکان دوای کۆتاییهاتنی ماوەی تانەدان ئەنجام دەدرێت.

    جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: “ڕاگەیاندنی سەرەتایی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەماوەی 24 کاتژمێردا بەشێوەیەکی بەشەکی دەبێت”، ئاماژەی بەوەشکرد “ڕاگەیاندنی بەشەکی ئەنجامەکان جێگەی تانەدان نییە”. 

    ئاماژەی بەوەشکرد، "پرۆسەی ڕاگەیاندنی بەشەکی بە پرۆسەیەکی تەکنیکی تایبەت دەستپێدەکات کە دەبێتە هۆی ئەنجامە کۆتاییەکان، کە لەلایەن دەستەی کۆمیساریاوە ڕادەگەیەنرێت، دواتر قۆناغی تانەدان دەستپێدەکات".

    هه‌روه‌ها وتیشی :"لەگەڵ تەواوبوونی تانەکان، ئەنجامە کۆتاییەکان لەلایەن دەستەی کۆمیساریاوە پەسەند دەکرێن، ڕادەگەیەنرێن و لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمسیۆن و میدیاکان بڵاودەکرێنەوە".