سبه‌ی هه‌ینی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

ناوخۆ
  • 17-10-2024, 12:25
  • +A -A

    هه‌ولێر-INA

    بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بەڕێوەدەچێت.

    کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پێشتر راگه‌یاند كه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان تەواوکردووە.

    سبەینێ هەینی لە کاتژمێر 7:00 ی بەیانی دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا دەکرێتەوە و کاتژمێر 6:00 ی ئێوارە کۆتاییدێت.

    جیگای باسه‌ بۆ دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

    165 بنکەی دەنگدان و 749 لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی دەنگدان بۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت تەرخانکراون.