بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای دهۆك ڕوودەدات

ناوخۆ
  • 17-10-2024, 11:11
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای دهۆك تۆمارکراوە.

    وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راگه‌یندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ تێیدا ، ئاماژەی بەوەکردووە، “ڕوانگە بومەلەرزە زانی لە ده‌سته‌ی گشتی کەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕوودانی بوومەلەرزەیەکیان لە پارێزگای دهۆك تۆمارکردووە”، ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەکە لە دووری 300 کیلۆمەتر لە سنووری عێراق – سوریا روویداوە و هاوڵاتییانی پارێزگای نەینەوا و هەرێمی کوردستان هەستیان پێکردووە.

    هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌  هیچ زیانێكی گیانی و ماده‌ی به‌دوای خۆیه‌وه‌ نه‌هێناوه‌.