بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، وەزارەتی گواستنەوەی ئاڕاستە كرد كە شایستەی یانەی زەورا خەرج بكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، وەزارەتی گواستنەوەی ئاڕاستە كرد كە شایستەی یانەی زەورا و یاریزانەكانی بدات، وەك پاڵپشتییەك بۆ جوڵەی وەرزشی، هەروەها بۆ ئەوەی یانەكە بەردەوام بێت لە چالاكییەكانی.