وەزیری ئابووری لوبنان یارمەتییەكانی عێراق بۆ لوبنان بە ئامار دەژمێرێت

سیاسی
  • 16-10-2024, 21:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمین سەلام وەزیری ئابووری لوبنان، تەئكیدیكردەوە:  یارمەتیەكانی عێراق بەشی ماوەی حەوت مانگ دەكات، و وتیشی:  عێراق 200 هەزار تۆن گەنمی بۆ پێداویستییەكانی لوبنان دابینكردووە.
    سەلام لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: جەنگ بووە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە یەك ملیۆن و 200 هەزار هاوڵاتی، و وتیشی: زیانی گەورە بەر ژمارەیەك كەرت كەوتووە لە ئەنجامی دەستدرێژی زایۆنی.
    دووپاتیشیكردەوە: عێراق یارمەتی لوبنانی دا تا بەرگە بگرێت، جەختیشیكردەوە لە  پێویستی كاركردن بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی زایۆنییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق 200 هەزار تۆن گەنمی دابینكرد بۆ پێداویستییەكانی لوبنان، و وتیشی: عێراق هەمیشە بۆ یارمەتیدانی لوبنان وەستاوە.
    رونیشیكردەوە: یارمەتییەكانی عێراق بەشی حەوت مانگ دەكات، و وتیشی: عێراق بەردەوامە لە یارمەتیدانی لوبنان.