بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگاكانی سلێمانی و سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە درێژەی هەوڵەكانی قارەمانەكانی دەزگای دژە تیرۆر لە بەدواداچوونی باندە تیرۆریستییەكانی داعش، دەزگای دژە تیرۆر زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی لە ناوچە جیاجیاكان ئەنجامدا، وەك یەكەكانی دەزگا - بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان - تیرۆریستێك لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر كرد.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لەلایەكی ترەوە پیاوە ئازاكانی دەزگاكە - لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتیدا - توانیان تیرۆریستێك لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیربكەن.
رونیشیكردەوە: لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی پشكنین و بەدواداچوونی تیرۆریستەكانی داعش، پاڵەوانەكانی دەزگای دژە تیرۆر كۆمەڵێك مووشەكی قازیفە و كەرەستەی تەقینەوەیان لە پارێزگای ئەنبار، بیابانی باشووری ڕوتبە تەقاندەوە، جەختیشیكردەوە: ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی هێزە ئەمنییەكانمان بە خێراییەكی بەرز بەردەوامن لە نەهێشتنی پاشماوەی چەتەكانی داعش لە هەر شوێنێك لە خاكەكەماندا.