بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، تەئكیدی لەسەر گرنگی ڕۆڵی هێزە سیاسییە عەرەبییەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی خۆبەزلزانی زایۆنییەكان كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نووری مالیكی، ئەمڕۆ لە نووسینگەی خۆی پێشوازیكرد لە باڵیۆزی نوێی شانشینی هاشمی ئوردن لە عێراق ماهر سالم تراونە، لە سەرەتای دیدارەكەدا مالیكی بەخێرهاتنی باڵیۆز تراونەی كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە نوێیەكەیدا وەك باڵیۆزی وڵاتەكەی لە بەغداد، لە بەرامبەردا باڵیۆز تراونە سڵاوی مەلیك عەبدوڵای دووەمی گەیاندە سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، و هەروها بارودۆخ و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان و دەستدرێژی زایۆنیەكان لە دژی لوبنان و فەڵەستین تاوتوێ كرا.
بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختیكردەوە: كە عێراق پەیوەندییەكی نزیكی لەگەڵ ئوردنی برا لە بوارە جیاجیاكاندا هەیە، و داوای بەهێزكردن و پەرەپێدانیانی كرد بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەر دوو گەلی برا بكات.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: عێراق پابەندە بە هەڵوێستەكانی بۆ پشتیوانی لە گەلانی ستەملێكراو، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرپرسیار دەكات لەو تاوانە قێزەونانەی كە قەوارەی زایۆنیی داگیركەر لە دژی گەلانی برا لە لوبنان و فەلەستین ئەنجامی دەدا، و هۆشداریشی دا، لە گرنگی ڕۆڵی هێزە سیاسییە عەرەبییەكان و پێگەی جەماوەری عەرەب و موسڵمانان لە ڕووبەڕووبوونەوەی لووتبەرزی زایۆنیەكان، و پێویستە حكومەتەكان پشتیوانی لەو خۆڕاگرییە بكەن كە هێزەكانی مقاوەمە لە فەلەستین، لوبنان، یەمەن، عێراق و ئێران بەڕێوەی دەبەن.
مالیكی ڕوونیشیكردەوە: عێراق لەژێر ڕۆشنایی ئەو هەلومەرجە سەختەی كە گەلی برای لوبنان بەدەستیەوە دەناڵێنێت، بە پەرۆشە هاوكارییە مرۆییەكان بگەیەنێتە لوبنان.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئوردن جەختیكردەوە: كە شانشینی هاشمی ئوردن بە پەرۆشە بۆ بەرزكردنەوەی هاوكارییەكانی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا، ئەمەش گوزارشتە لە قووڵایی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
ناوبراو وێڕای پێزانینی بۆ هەوڵەكانی عێراق لە پاڵپشتی كردنی پرسەكانی عەرەبی، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی ناوچەكە دەبێتەوە، جەختیكردەوە: لە ئامادەیی ئوردن بۆ بەرزكردنەوەی هەماهەنگی هاوبەش بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەش بكات و بەشداری بكات لە گەیشتن بە سەقامگیری ناوچەكە.