بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: هەموو دۆسیەیەكی تاوانكاری دەبێت بە تۆڵەسەندنەوەیەكی دادپەروەرانە بەگوێرەی یاسا كۆتایی پێبێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، لە پارێزگای دیالە سەرپەرشتی كۆبوونەوەی فەرماندە سەربازی و ئەمنییەكانی كرد، لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ پارێزگاكە، بە ئامادەبوونی فەرماندەی پێكهاتە سەربازییە جیاوازەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: فەرماندەی گشتی گوێی گرت لە كۆی گشتی دۆخی ئەمنی و هەواڵگری، كە لەلایەن جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە پێشكەشكرا، هەروەها لە لایەن فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی دیالەوە پێداچوونەوەیەك سەبارەت بە پلانی ئەمی دامەزراوەكان و بوارەكانی بەرپرسیارێتی پێشكەش كرا.
بەپێی بەیاننامەكە، سودانی تەئكیدیكردەوە: لە ڕێنماییەكانی سەبارەت بە ئەركەكانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، و جەختیكردەوە: كە بەرپرسیارێتییەكە لە خاڵێكی دیاریكراو یان لە قۆناغێكی دیاریكراودا ناوەستێت، بەڵكو دەبێت وەڵامی تەحەددا و پێشهاتە جۆراوجۆرەكان بداتەوە و هیچ بوارێك بۆ شلبوونەوە نییە، جگە لە وەرگرتنی تەكنەلۆژیا و كامێرای مۆدێرن لە سیستەمی ئەمنیدا، كە توانای پێكهاتەكان لە ئەنجامدانی ئەركەكاندا فراوانتر دەكات.
هەورەها تەئكیدیدكردەوە: لەپێویستی كۆنتڕۆڵكردنی كێشەكان و ڕێگریكردن لە ئیستغلالكردنیان لەلایەن شوێنكەوتوەكانەوەو كاركردن لەسەر هەموو شتێك كە پێكەوەژیان و ڕۆحی لێبوردەیی لە نێوان خەڵكی پارێزگاكەدا لە هەموو چین و توێژەكان بپارێزێت، ئەمەش نوێنەرایەتی بەرپرسیارێتییەك دەكات كە حكومەتی فیدراڵی بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی ناوخۆیی و هێزە ئەمنییەكانی بەرپرسیار لە پارێزگاكەدا لە ئەستۆی دەگرێت.
بەپێی بەیاننامەكە، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، جەختیكردەوە: لە گرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگی هەواڵگری، پێشبینیكردنی هەر ڕووداوێك و پێشێلكاری یان كەموكوڕییەك، و هەنگاونان بە خێرایی بۆ دەستەبەركردنی خۆپارێزی، وەبیرهێنانەوەی ئەوەی كە گەشەپێدانی ئابووری، یەكخستنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، و بوژانەوەی بارودۆخی كۆمەڵایەتی و ژیان ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە بەردەوامیی لە ئاسایش و سەقامگیری، لەگەڵ ئەوپەڕی پێویستی مامەڵەكردن لەگەڵ هاوڵاتیان بە باشترین شێوە و پاراستنی كەرامەتیان لەكاتی ئەنجامدانی ئەركەكانیان، بەپێی یاسا و مافە دەستوورییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو دۆسیەیەكی تاوانكاری دەبێت بە تۆڵەسەندنەوەیەكی دادپەروەرانە بەگوێرەی یاسا كۆتایی پێبێت، هاوكات رێنمایی دا بە گرنگیدان بە ئەندامانی دەزگاكان و یەكەكانی ئەمنی لە هەموو بوارەكاندا ، كە لە خۆراك و بژێوی ژیانەوە دەست پێدەكات و بە جێبەجێكردنی ئەركەكان كۆتایی دێت.