بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەردانەكەی بۆ پارێزگاری دیالە كۆتایی پێهێنا و گەڕایەوە بەغدادی پایتەخت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەردانەكەی بۆ پارێزگاری دیالە كۆتایی پێهێنا و گەڕایەوە بۆ بەغداد، كە ئەمانەی خوارەوەی لەخۆگرتبوو:
* كردنەوەی ڕێگای بەغداد-خالس، لە چوارچێوەی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی ڕێگای بەغداد - كەركوك.
* بەدواداچوون بۆ كاری جێبەجێكردن لە پرۆژەی ئاوەڕۆی خالس.
* بەدواداچوونی مەیدانی پڕۆژەی ئاوەڕۆی ڕۆژئاوای بەعقوبە لە قۆناغی دووەمیدا.
*سەردانی مەیدانی بۆ پرۆژەی نەخۆشخانەی ئوسترالی لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەعقوبە، بە توانای 400 قەرەوێڵە.
*سەرۆكایەتی كۆبونەوەی لێپرسراوانی فەرمانگە و پێكهاتەكانی خزمەتگوزاری لە پارێزگای دیالە.
* ڕاگەیاندنی خستنەڕووی كۆمەڵێك پڕۆژەی نوێ لە ژمارەیەك قەزا و ناحیەی دیالە، كە بەم شێوەیەن:
- جێبەجێكردنی (99) قوتابخانە لە سەرتاسەری دیالە، كە لەلایەن سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدانەوە پارەی بۆ دابینكراوە.
- پرۆژەی ئاوەڕۆی قەزای میقدادیە.
- پرۆژەی ئاوەڕۆی سەنتەری قەزای بەلەدروز.
- پڕۆژەی ئاوەڕۆی جەلەولا.
- پرۆژەی ئاوەڕۆی قەزای خانەقین.
- پڕۆژەی ئاوەڕۆی بهرز.
- پڕۆژەی ئاوەڕۆی بەنی سەعد.
- پڕۆژەی ئاوەڕۆی كەنعان.
*سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەك كە پارێزگاری دیالە و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنەكەی لەخۆگرتبوو، بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگاكە.
* دیدار لەگەڵ كۆمەڵێك شێخی هۆزەكان و كەسایەتییە دیارەكانی پارێزگای دیالە.
*سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی فەرماندە سەربازی و ئەمنییەكان لە پارێزگای دیالە.