بەغداد - INA - نەسار حاج
ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: سەرجەم ئامادەكارییەكانی تەواوكردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە 20ی ئۆكتۆبەر بەڕێوەبچێت.
سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندن لە كۆمسیۆن عیماد جەمیل، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمسیۆن سەرجەم ئامادەكارییە لۆجستی و تەكنیكی و كارگێڕییەكانی لە ڕووی سەرچاوە مرۆییەكانەوە تەواوكردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
وتیشی: ئەوەی دەمێنێتەوە جێبەجێكردنی پلانی لۆجیستیە بۆ دابەشكردنی كەرەستەی هەڵبژاردن پێش پرۆسەی دەنگدان، لەگەڵ پلانێكی ئەمنی بۆ دڵنیابوون لەوەی كەلوپەلەكان دەگاتە بنكەكانی دەنگدان.
رونیشیكردەوە: كۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەم شایستەیە و ئەزموونی سەركەوتووی پێشووی هەیە، لەوانە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی 2021، هەروەها لە هەرێم. پڕۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن ستافی كۆمسیۆنەوە بەڕێوەدەبرێت، پێشتریش كۆمسیۆن لە 5 تاقیكردنەوەی هەڵبژاردندا مامەڵەی لەگەڵ دەنگدەرانی هەرێمدا كردووە.
بڕیارە دەنگدانی تایبەت لە 18ی ئۆكتۆبەر ئەنجام بدرێت، كە دوو ڕۆژ پێش دەنگدانی تایبەت لە 20ی مانگدا ئەنجام بدرێت.