بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی، جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی هاوبەشی لەگەڵ هێزێكی سوپای عێراق لە باشوری موسڵ بۆ پاراستنی سەقامگیری ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێك لە هەواڵگری لیوای 58 و فەوجی مغاویری لیوا لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای حەشدی شەعبی و سوپا، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان لە باشوور شاری موسڵ ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنەكە بریتی بوو لە پشكنینی گوندی شیالە ئیمام و سەرجەم گوندەكانی تەنیشت ئەو گوندە لە باشووری شاری موسڵ، بە ئامانجی ئەمنیەتیان و دڵنیابوون لەوەی كە دوورن لە پاشماوەی چەتەكانی تیرۆریستی داعش، ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم ئۆپەراسیۆنانە بۆ پاراستنی بەردەوامی سەقامگیری ئەمنیە كە هەموو ناوچەكانی نەینەوا دەگرێتەوە.