لە 5 پارێزگا دەست بەسەر 98 كیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

ئەمنی
  • 16-10-2024, 16:41
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، دەستبەسەرداگرتنی 98 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر و دەستگیركردنی بازرگانەكانیان لە پارێزگاكانی ئەنبار و سەڵاحەدین و بەسرە و میسان و نەینەوا ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتیەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە ڕێنمایی هەواڵگرییە ڕاستەوخۆكانی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، و بەشێوەی مەیدانی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی لیوای مافپەروەر ئەحمەد زركانی، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیانێكی گەورە بە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان گەینراوە.
    رونیشیكردەوە: لە ئەنبار و سەڵاحەدین دەست بەسەر 71 كیلۆگرام ماددە هۆشبەرەكانی كاپتاگۆن و ترامادۆڵدا گیراوە و بازرگانەكانیان دەستگیركراون.
    ئاشكراشیكرد: لە بەسرە و میسان و نەینەوا دەست بەسەر 27 كیلۆ مادەی هۆشبەری كریستاڵدا گیراوە و بازرگانەكانیان دەستگیركراون.
    راشیگەیاند: دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكانی ڕێكاری یاسایی، باقی وردەكارییەكان ئاشكرادەكەن.